کاتێک گۆشتی‌ برژاو دەخۆن رەچاوی ئەم ڕێنماییانە بكەن

21.03.2021
جەماوەر نیوز
لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك
زۆربەی خۆراكە برژاوەكان مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەیان لێدەكرێت.
هەوڵ بدەن ئەو گۆشتەی بۆ برژاندن بەكاردێت پارچە پارچە بكرێت بۆ پارچەی بچووك بۆ ئەوەی ناو پارچە گۆشتەكە پلەی گەرمی بەربكەوێ، چونكە پێویستە پلەی گەرمی گۆشت بۆ خواردن بگاتە سەرو (72) پلەی گەرمی بۆ ئەوی ڕێگری بكرێت لە بەكتریاو میكرۆب.
گۆشتی برژاو، زۆربەی خۆراكە برژاوەكان مەترسی دروستكردنی ماددەی‌ شێرپەنجەیان هەیە و پلەی گەرمی بەرز، دەبێتە هۆی دروستبوونی هایدرۆكاربۆنی پۆڵی ئەرۆماتیك، بە تایبەتی كاتێك كە چەوری گۆشت دەتكێتە سەر خەڵوزو دەسوتێت، پێویستە گۆشتی كە لەسەر خەڵوز ببرژێنرێت دوور بێت لە گڕی ئاگر.

زۆرترین خوێندراو