په‌رله‌مانتارێك: حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت بێ لێبڕین موچه‌ دابه‌شبكات

05.04.2021
جەماوەر نیوز

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند"هەر كاتێك بەغدا پارە رەوانەی هەرێم بكات هیچ بیانویەك بۆ لێبڕینی موچە نامێنێت و درێژەدانیش بەلێبڕینی موچەی شتێكی بێمانایە."

ناوبراو دەشڵێت: لەئێستادا حكومەتی هەرێم بەداهاتی نەوت و ناوخۆ دەتوانێت بەبێ لێبڕین موچە دابەشبكات.
شیروان میرزا وتی لە ئێستادا بەبێ ئەوەی بەغدا پارە بۆ هەرێم بنرێت، حكومەتی هەرێم دەتوانێت بە داهاتی نەوت و خاڵە سنورییەكان و باجی سەر كۆمپانیاكان و داهاتی تری ناوخۆ بەبێ لێبڕین موچە دابەشبكات."
وتیشی"لە ئێستادا حكومەتی هەرێم لەفرۆشتنی نەوت كە بە دۆلارە 20%ی داهاتی  زیادیكردوە، چونكە لە 100 دۆلاردا 25 هەزار دینار قازانج دەكات."
ئەوەشی خستەڕو"یاسای بودجە لە 1ی 1ی 2021ەوە جێبەجێدەكرێت و هەرێمی كوردستانیش بۆ ئەو سێ مانگە دوای دەركردنی ئەو پارەیەی بەهۆی پابەندییەكانی سەر هەرێم كە لەو ماوەیەدا نەكراوە، بڕێك پارە دەمێنێتەوەو رەوانەی هەرێم دەكرێت و ئەگەر ئەوە رەوانە بكرێت دەبێت حكومەتی هەرێم لێبڕینی سێ مانگی ئەمساڵی موچەخۆرانیش بداتەوە."


زۆرترین خوێندراو