
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وه‌زاره‌تى دارایی بڕیارى خه‌رجكردنى پاره‌ى مانگى كانونی یه‌كه‌مى 2020ى مامۆستایانى وانه‌بێژى ده‌ركرد.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێری (۱۲)ی نیوەڕۆ سەردانی ژمێریاری بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردووی وانەبێژان."
پەروەردەی کەلار باسی لەوەشکردووە، "ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە تەنها پارەی مامۆستایانی سەنتەری شاری کەلار و سەنتەری ناحییەی رزگاری دابەشدەکرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "رۆژی چوارشەممە پارەی مامۆستایانی گوندەکان دابەشدەکرێت."
پەروەردەی کەلار دەشڵێت، "پێویستە مامۆستای وانەبێژ خۆی ئامادەبێت و ناسنامەی کەسی پێبێت."
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 3ی ئایاری 2021 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان فەرمانی کردووه بە گەنجینەکان پاره‌ى مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 12ی 2020 خەرجبكرێت.
لە فەرمانەکه‌دا هاتووە: "پاره‌ى مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 12ی 2020 به هەمان میکانیزمی مانگی 11ی 2020 خەرج بكرێت".
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052