له‌ كه‌ركوك پۆسته‌به‌رێكی داعش ده‌ستگیرده‌كرێت

04.05.2021
جەماوەر نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، پۆسته‌به‌ری رێكخراوی داعشیان له‌ ناوچه‌ی "زاب"ی قه‌زای حه‌ویجه‌ ده‌ستگیر كرد.
هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ تۆمه‌تبارێكیان به‌پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری له‌ ناوچه‌ی "زاب" له‌ قه‌زای جه‌ویجه‌ی كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ وه‌ك پۆسته‌به‌ر كاری كردووه‌ له‌نێوان شانه‌ نووستووه‌كان و حه‌شارگه‌ی چه‌كدارانی داعش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێزی (14)ی هه‌واڵگری سه‌ربازی و هێزی یه‌كی لیوای پیاده‌ توانیان تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ناوچه‌ی دیاریكراو ده‌ستگیربكه‌ن و به‌پێی مادده‌ی (4)ی تیرۆر رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو