نرخی نه‌وت 69 دۆلاری تێپه‌ڕاند

05.05.2021
جەماوەر نیوز
رۆژی چوارشەممە نرخی نەوت بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە قەبارەی نەوتی یەدەگی ئەمریکا، هەستێکی ئەرێنی لە بازاڕی نەوت دروستبووە.
نرخی نەوتی برێنت ئەمرۆ 60 سەنت بەرزبووەوە هەر بەرمیلێک بە 69 دۆلار و 56  سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 58 سەنت بەرزبووەوە بە 66 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەهۆی کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا رۆژی سێشەممە نرخی نەوت بە رێژەی 2٪ بەرزبووەوە. بەپێی پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا، قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا ئەمرۆ لە هەفتەی رابردوو، 7.7 ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ