سوودەکانی تووی سپی بزانه‌

17.05.2021
جەماوەر نیوز

تووی سپی، میوەیەکی بچووکە لە بەرهەمی داری توو، کە گەڵاکانی گرنگیی تایبەتی خۆیان هەیە و کانگای سەرەکیی مەوادی خۆراکی کرمی ئاوریشمن، ئەم میوەیە، کە تامێکی شیرینی هەیە، سیستەمی بەرگریی جەستە بەهێز دەکات، بۆ تەندروستیی دڵ بەسوودە و شەکری خوێنیش کۆنتڕۆڵ دەکات.
سەبارەت بەم میوەیە، شارەزایانی بواری خۆراک لە پێگەی (تەندروست بە)دا زیاتر روونی دەکەنەوە، کە تووی سپی دژی خانەکانی شێرپەنجەیە و دۆستی گورچیلەکانە، لەکۆتاییدا کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر خوێن و پاککردنەوەی خوێن و دەرمانێکی سروشتییە بۆ کێشەی قەبزی.

زۆرترین خوێندراو