نرخی نه‌وت 72 دۆلاری تێپه‌ڕاند

09.06.2021
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی خوزه‌یرانی 2021 نرخی نەوت به‌رزبووه‌وه‌.
ئەمرۆ ئاستی 72 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێکی نەوتی برێنت تێپەڕاند و گەیشتە 72 دۆلار و 37 سەنت.
نرخی هەر بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 20 سەنت بەرزبووەوە بە 70 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بانکی ئوستراڵی- نیوزلاندی " ئەی ئێن زێد" لەو بارەیەوە دەڵێت، پێشبینی دەکەن خواست بۆ بەکارهێنانی سووتەمەنی لەوەش زیاتر بەرزبێتەوە.

زۆرترین خوێندراو