وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم: له‌ 24 کاتژمێرى رابردودا ٥٧٠ حاڵه‌تى توشبوى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکران

09.06.2021
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستانرایگه‌یاند "له‌ میانى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا، ٥٧٠ که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و هه‌شت حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆى ڤایرۆسه‌که‌ تۆمارکراوه‌".
 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا ئامارى په‌یوه‌ست به‌ ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات  که‌ له‌ماوه‌ى  ٢٤  کاتژمێرى رابردوودا له‌ ئه‌نجامى 7774 پشکنین، ٥٧٠ حاڵه‌تى تووشبوون به‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراون، که‌ له‌شاری هه‌ولێر ٧٦ حاڵه‌ت، سلێمانى ٢٤٥ حاڵه‌ت، دهۆک ٢١٦ حاڵه‌ت، ئیداره‌ى گه‌رمیان ٢٩ حاڵه‌ت و ئیداره‌ى راپه‌ڕین 4حاڵه‌ت.

ئاشکراشیکردووه‌ که‌ هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، هه‌شت حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسه‌که‌ تۆمارکراوه‌؛ یه‌ک  له‌ پارێزگاى هه‌ولێر، سێ‌  له‌ پارێزگاى سلێمانی، سێ له‌ پارێزگاى دهۆک و یه‌ک له‌ ئیداره‌ى گه‌رمیان.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌شی ئاشکراکردووه‌ که‌له‌ ماوه‌ى  ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا، ٧٧٨ که‌س له‌ ڤایرۆسه‌که‌ چاکبوونه‌وه‌ته‌وه‌، ژماره‌ى حاڵه‌ته‌کانى تووشبوون به‌ ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که‌وه‌ تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته‌ ١٧٤ هه‌زار و ٨٨١ حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش چوار هه‌زار و ٣٣٩ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


زۆرترین خوێندراو