نزیکه‌ى 128 ملیۆن دینار بۆ 18 پرۆژه‌ى سێکته‌رى ئاوى هه‌ولێر خه‌رج ده‌کرێت

10.06.2021
جەماوەر نیوز
دواى ڕه‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار له‌سه‌ر داهاتى ڕێژه‌ى 17% ى  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاوى هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ بڕى 127 ملیۆن و 894 هه‌زار و 600 دینار بۆ 18 پرۆژه‌ى سێکته‌رى ئاو له‌ شارى هه‌ولێر خه‌رج ده‌کات.

ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ کاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى سێکته‌رى ئاو له‌ شارى هه‌ولێر بۆ پرۆسه‌ى دابینکردنى ئاوى خواردنه‌وه‌ بۆ ماڵان و شوێنه‌ گشتییه‌کان ده‌بێت.


زۆرترین خوێندراو