ئه‌مه‌ریکا 500 ملیۆن به‌شه‌ ڤاکسینى دژ به‌ کۆرۆنا به‌ وڵاتانى هه‌ژار ده‌دات

10.06.2021
جەماوەر نیوز
ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ 10/6/ 2021سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا به‌ڵێن ده‌دات 500 ملیۆن به‌شه‌ ڤاکسینى دژ به‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا بدات به‌ وڵاتانى هه‌ژار، ئه‌مه‌ش له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌کدا بۆ پیشاندانى پابه‌ندبوونى وڵاته‌که‌ى به‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناوه‌ له‌ سه‌رانسه‌رى جیهاندا.

ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى ئه‌مه‌ریکا جه‌یک سۆلیڤان وتى " ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ سه‌رۆک باس له‌م بابه‌ته‌ ده‌کات و ده‌توانێت باس له‌و ڕێوشوێنانه‌ى دیکه‌ش بکات که‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌یگرێته‌به‌ر بۆ یارمه‌تیدان له‌ پێدانى ڤاکسینى زیاتر به‌ وڵاتانى هه‌ژار."

ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندنى ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا بایدن ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مه‌ریکا 500 ملیۆن به‌شه‌ ڤاکسینى دژ به‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌ کۆمپانیاى فایزه‌ر- بایۆنتیک ده‌کڕێت و ده‌یدات به‌ وڵاتانى دیکه‌.

ڕۆژنامه‌ى نیویۆرک تایمز وتى دوو سه‌د ملیۆن به‌شه‌ ڤاکسین له‌م ساڵدا دابه‌ش ده‌کرێت و 300 ملیۆنه‌که‌ى دیکه‌ ساڵى داهاتوو دابه‌ش ده‌کرێت.



ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو