به‌هه‌زاران سه‌رباز و راوێژکارى سه‌ربازیى بیانى له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستاندا بونیان هه‌یه‌

10.06.2021
جەماوەر نیوز
تائێستا له‌ چوارچێوه‌ى دوو هاوپه‌یمانێتیدا هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ عێراقدا له‌ ئه‌رکدان، هه‌ریه‌که‌له‌ ناتۆ و هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژبه‌ داعش.

له‌ پێش ده‌رچوونى بڕیارى ده‌رکردنى هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ عێراق، هێزه‌کانى ناتۆ له‌ عێراقدا ژماره‌یان ٥٠٠ سه‌رباز بوو به‌ڵام سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ بڕیارى زیادکردنى ژماره‌که‌یان درا.

هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژبه‌ داعش له‌ رۆژى ١٠ى ئه‌یلوولى ٢٠١٤دا ئه‌مریکا بڕیارى پێکهێنانیدا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و له‌ناوبردنى داعش له‌ هه‌ریه‌ک له‌ عێراق و سووریا.

هێزه‌کانى ئه‌مریکا وه‌ک سه‌رکرده‌ و پێکهێنه‌رى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژبه‌ داعش ده‌ستپێشخه‌ربوون له‌ وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازیى له‌ تیرۆرستانى داعش، له‌ شه‌ڕى دژ به‌و رێکخراوه‌دا به‌ هێزى سه‌ربازیى شه‌ڕکه‌ر هه‌م به‌ فڕۆکه‌ى جه‌نگى و هه‌میش به‌ هاوکارى لۆجستى و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى و هاوکارى مرۆیش بۆ هاووڵاتییانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌ شه‌ڕه‌که‌دا به‌شداربوون.

فه‌ره‌نسا یه‌که‌مین وڵات بوو که‌ پشتیوانى بۆ ئه‌مریکا ده‌ربڕى به‌پێى داتاى فه‌رمى سوپاى فه‌ره‌نسا، ٢٠٠ سه‌رباز و راهێنه‌ر و مه‌شقپێکه‌رى له‌ عێراقدا جێگیرکردووه‌ که‌ ١٦٠یان راوێژکار و راهێنه‌رن.

وڵاتى به‌ریتانیا له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ردوو هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژبه‌ داعش و ناتۆدا 100سه‌ربازى له‌ عێراقدا هه‌یه‌، له‌ ساڵى ٢٠٠٣ه‌وه‌ تاوه‌کو ئێستا ١٧٩ سه‌رباز و ئه‌ندامى سوپاى به‌ریتانیا له‌ عێراقدا کوژراون.

هه‌روه‌ها به‌پێى داتا نافه‌رمییه‌کان ئه‌ڵمانیا له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژبه‌ داعش ٥٠٠ سه‌رباز و راوێژکارى سه‌ربازیى له‌ عیراقدا هه‌یه‌.

هۆڵه‌نداش پێشتر ٦٠ سه‌ربازى له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژبه‌ داعش و ٢٠ سه‌ربازیشى له‌ ناتۆ له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستاندا هه‌بوو، که‌ ئه‌رکیان راهێنان و مه‌شقپێکردنى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌کانه‌ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌کنیکێکى شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ که‌ به‌پێى داتاکانیان له‌ سالى ٢٠١٥ه‌وه‌ مه‌شقیان به‌ نزیکه‌ى ١٠٠ هه‌زار پێشمه‌رگه‌ و سه‌ربازى عێراقى کردووه‌.


زانیارى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ...


زۆرترین خوێندراو