دڵنیایی له‌باری دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌درێت

14.06.2021
جەماوەر نیوز
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، لە زاری وەزیری داراییەوە رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دواناکەوێت و هەموو 25ی مانگێک لەکاتی خۆی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان  راگەیاند: "وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێی راگەیاندوین 25ی ھەموو مانگێك مووچە لە كاتی خۆیدا دابەشدەكرێت، تا ئێستا ئەم بریارەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان وەك خۆیەتی  ھیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە".
ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ روونکردنەوە و خستنەڕووی دابەشکردنی مووچە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی راشیگەیاندووە، پێداچوونەوە بە لیستی پلە باڵاکان دا کراوە.

زۆرترین خوێندراو