نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌

14.06.2021
جەماوەر نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی حوزه‌یرانی 2021 بەهۆی زیادبوونی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو، نرخی نەوتی خاوی برێنت دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە و نزیکبووەوە لە 73 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت 14 سەنت بەرزبووەوە، هەر بەرمیلێک بە 72 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەهەمانشێوە 14 سەنت بەرزبووەوە بە 71 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە رایگەیاندووە، بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە هاوپەیمانیی ئۆپێک پلەس، نەوتی زیاتریان خستووەتە بازاڕ بۆ ئەوەی بتوانن خواستی بازاڕ بە نەوتی خاو پڕبکەنەوە.


زۆرترین خوێندراو