پڕۆژه‌ى ١٠٠ مه‌ترى سلێمانى کاره‌کانى بڕین و پڕکردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێ و‌ بڕێکى زۆرى کارى کۆنکرێته‌که‌ى کراوه‌

15.06.2021
جەماوەر نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژه‌که‌ باسى له‌وه‌ کرد که‌ زیاتر له‌ ٦٠٠٠ ئامێر به‌ ١٠٠٠ ده‌ستى کار به‌ شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌ نێو پڕۆژه‌که‌ کار ده‌که‌ن و ئێستا کاره‌کانى بڕین و پڕکردنه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کى سه‌رکه‌وتوو ئه‌نجام ده‌درێ و‌ بڕێکى زۆرى کارى کۆنکرێته‌که‌ى کراوه‌ و کار له‌ سه‌رجه‌م پرد و یه‌کتربڕینه‌کانى ناو پرده‌کان ده‌کرێت.

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ که‌ تا ئێستا‌ حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ٤٠٠ ملیار دینارى بۆ ته‌رخان کردووه‌، له‌ لایه‌ن گرووپى کۆمپانیاکانى قه‌یوانه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت و ١١٠٠ ڕۆژى پێ ده‌چێت و کار کردن لێى به‌رده‌وامه‌.

پڕۆژه‌ى شه‌قامى ١٠٠ مه‌ترى سلێمانى که‌ له‌ ساڵى ٢٠١٢ى زایینى دیزاینى بۆ کراوه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ پڕۆژه‌ ستراتیژییه‌کانى شارى سلێمانى و ده‌بێته‌ سێ به‌ش: به‌شى یه‌که‌م به‌ پانى ١٠٠ م  و درێژى ٣٢ کیلۆمه‌تر، له‌ شارۆچکه‌ى تاسڵووجه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات و به‌ به‌رى شاخى گڵه‌زه‌رده‌ به‌ دابان تێده‌په‌ڕێت تا ده‌گاته‌ تانجه‌رۆ و له‌وێشه‌وه‌ درێژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ‌ ده‌مرکان تا ده‌گاته‌وه‌ سه‌ر ڕێگه‌ى سلێمانى ـ عه‌ربه‌ت.





 زانیارى زیاتر ده‌رباره‌ى شه‌قامى ١٠٠ مه‌ترى سلێمانى ...


زۆرترین خوێندراو