لیژنه‌ى ناوچه‌کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم پرسی جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ئاساییکردنه‌وه‌ى دوخى شنگال ناوچه‌کانى تر تاووتوێ ده‌کات

15.06.2021
جەماوەر نیوز
به‌مه‌به‌ستى تاووتوێکردنى دوخى ناوچه‌کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و له‌سه‌ر بانگهێشتى لیژنه‌که‌، پێشنیوه‌ڕۆى دووشه‌ممه‌ 14/6/2021، لیژنه‌ى ناوچه‌کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، به‌سه‌رپه‌رشتیى سه‌رۆکى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌و بریارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانى لیژنه‌که‌، له‌هوڵى په‌ناگیرى له‌ته‌لارى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ خالد شوانى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ دانوستانه‌کانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ندو فارس عیسا نوێنه‌رى هه‌رێم له‌عێراق کۆبووه‌وه‌.

سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که‌ سه‌رۆکى لیژنه‌ ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ى که‌لیژنه‌که‌ له‌گه‌ڵ شاندى میوان مه‌به‌ستیه‌تى گفتوگۆى له‌سه‌ر بکات خسته‌ڕوو، له‌وانه‌ دۆخى ناوچه‌کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و هه‌ماهه‌نگیکردنیان، هه‌نگاوه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ئاساییکردنه‌وه‌ى دوخى شنگال و هه‌موو ناوچه‌کانى ترى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم.

دواى گفتوگۆیه‌کى چێ‌ له‌نێوان هه‌ردوولاو ئاراسته‌کردنى پرسیارو ڕاوو سه‌رنجى ئه‌ندامانى لیژنه‌که‌، وه‌زیرى هه‌رێم و نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ به‌زانیارى و ڕوونکردنه‌وه‌کانیان وه‌ڵامى پێویستى ئه‌ندامانى لیژنه‌که‌یان دایه‌وه‌، هه‌روه‌ها شاندى حکومه‌ت به‌ڵێنیدا هه‌رچى زووه‌ ئه‌و پرسانه‌ به‌دوادچوونى زیاتر بۆ بکه‌ن به‌مه‌به‌ستن گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رى گونجاو.

هه‌ر له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیى زیاترى نێوانیان کرده‌وه‌ بۆ به‌دوادچوون و چاره‌سه‌رکردنى پرسه‌کانى په‌یوه‌ست به‌کاره‌کانیان.

دواى کۆبوونه‌وه‌که‌ش لیژنه‌و شاندى میوان کونگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیى هاوبه‌شیان ئه‌نجامداو ناوه‌ڕۆک و ده‌رئه‌نجامى کۆبوونه‌وه‌که‌یان بۆ ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن خسته‌ڕوو.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ