نیشانه‌كانی كه‌می ڤیتامین B12 له‌ له‌شی مرۆڤ

06.07.2021
جەماوەر نیوز
ڤیتامین B12 یه‌كێكه‌ له‌ ڤیتامینه‌ گرنگه‌كان بۆ له‌شی مرۆڤ و چونكه‌ پێكهاته‌ی‌ خڕۆكه‌ سوره‌كانی خوێنه‌ و ده‌شچێته‌ پێكهاته‌ی‌ DNA , RNA , و پرۆتین و كۆئه‌ندامی ده‌مار.
ماسی و گۆشتی سوور و مریشك و به‌رهه‌مه‌كانی شیر و هێلكه‌ و جگه‌ری ماسی ماكرێل و گۆشتی مانگا سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی ئه‌م ڤیتامینه‌ن، بێ ئه‌وه‌ش پشكنین بكه‌یت چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌ كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌ ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌.
1- ڕه‌نگی پێست: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گرفتی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌یان هه‌یه‌ ڕه‌نگی پێستیان زه‌رد یان بێ ڕه‌نگ ده‌بێت ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ كه‌می خڕۆكه‌ سوره‌كانی خوێنه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ شی ده‌بنه‌وه‌ و ئاستی بیلرۆبن له‌ جگه‌ردا زیاد ده‌كات، به‌هۆیه‌وه‌ سپێنه‌ی‌ چاو و ڕه‌نگی پێست زه‌رد ده‌بێت.
2- هه‌ستكردن به‌ ماندوێتی به‌رده‌وام: لاوازی و هه‌ستكردن به‌ ماندوێتی به‌رده‌وام نیشانه‌یه‌كی كه‌می ڤیتامین B12 یه‌ له‌ له‌شدا .
3-تێكچوونی كاری كۆئه‌ندامی ده‌مار: ئه‌و كاته‌ی‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ له‌ له‌شدا كه‌مبێت مرۆڤ هه‌ست به‌ سوتانه‌وه‌ و له‌رز و تێكچوونی هاوسه‌نگی ڕۆشتن ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن.
4-هه‌وكردنی زمان: ئازاری زمان و گۆڕانی ڕه‌نگی زمان و خورو نیشانه‌ی‌ دیكه‌ی‌ كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌یه‌.
5-تێكچوونی مه‌زاج: خه‌مۆكی و خه‌ڵه‌فان و بێ مه‌زاجی له‌ نیشانه‌ باوه‌كانی كه‌می ڤیتامین B12 یه‌ له‌ له‌شدا. 

زۆرترین خوێندراو