لە عێراق كوڕێكی 12 ساڵ هاوسەرگیری ده‌كات

20.07.2021
جەماوەر نیوز
کوڕێکی عێراقی تەمەن12 ساڵان وەک بچوكترین زاوا لە عێراق و وڵاتە عەرەبیەکاندا لە ساڵی2021 چووە ژیانی هاوسەرییەوە.
پەڕەی فەرمی کامێرامانی عێراقی "زهیر عەتوانی" ڤیدیۆی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری کوڕێکی12 ساڵی بڵاوکردەوە.
دایکی كوڕه‌كه‌ دەڵێت "من حەز دەکەم پێش ئەوەی بمرم هاوسەرگیری منداڵەکەم ببینم."
زاواش دەڵێیت" تەمەنم12 ساڵە، سەیر بکەن، هاوسەرگیری خۆشە و ئێوەش هاوسەرگیری بکەن، ئەوەی هاوسەگیری نەکات تەمەنی بەفیڕۆ دەڕوات، ئەوە من هاوسەرگیری دەکەم و دڵم خۆشە و دەبمە خاوەن ماڵ و منداڵی خۆم."

زۆرترین خوێندراو