تاڵیبان و ئه‌فغانستان ڕێكه‌وتن

20.07.2021
جەماوەر نیوز
لە وڵاتی قەتەر هەردوو نێردراوی حکومەتی ئەفغانستان و بزوتنەوەى تاڵیبان، رێککەوتن لەسەر ئەوەی رێچکەی دانوستانەکان خێراتر بکرێت و رێکار بگرنە بەر بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان.
دوای دوو رۆژ لە دانوستان، نوێنەرانی هەردوو بەرەی حکومەتى ئەفغانستان و بزوتنەوەى تاڵیبان رایانگەیاند: لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە، گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر خێراکردنی دانوستانەکان.
گفتوگۆکانی نێوان هەردوو بەرە، لە دوو رۆژی رابردوودا و بە ناوەندگیری قەتەر کۆتاییهات و لە دەرئەنجامی گفتوگۆکانیش گەیشتن بەوەی بەپێی بنەما ئیسلامییەکان کار بکرێت لەپێناو بەرژەوەندی ئەفغانستان.
محەمەد نەعیم ناتق، وتەبیژی مەکتەبی سیاسی تاڵیبان و ئەندامی لیژنەی دانوستانەکان رایگەیاند: گفتوگۆکان هەلێکی باش بوون بۆ نزیکبوونەوە لە گۆشەنیگای بەرەی ئەفغانی.
وتیشی: گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستان بەردەوامییان دەبێت.
تاڵیبیان و حکومەتى ئەفغانستان لە راگەیەنراوێکى هاوبەشدا رایانگەیاند: تا دەگەن بە رێککەوتن، پابەند دەبن بە بەرەوامی دانوستانەکانیان لە پلەیەکی باڵادا، هەروەها کار دەکەن لەسەر پێشکەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان لە سەرانسەری ئەفغانستان.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ