ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
قه‌یس سه‌عید، سه‌رۆكی تونس به بڕیارێك به‌پێی به‌ندی 80 له ده‌ستووری تونس هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی سڕكرد و پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵگرت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش "هیشام مه‌شیشی" سه‌رۆك وه‌زیرانی له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
دوێنێ ئێواره سه‌رۆكی تونس بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركرد، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش "قه‌یس سه‌عید" سه‌رۆكایه‌تی دادگای باڵا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌موو ئه‌و دۆسیه و تاوانانه ده‌كات، كه به‌رامبه‌ر به تونس ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به هاوكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، كه بڕیاره سه‌رۆكی تونس له ماوه‌یه‌كی نزیكدا دیاریبكات.
لایه‌نگرانی "قه‌یس سه‌عید" به‌هۆی بڕیاركه‌وه ئاهه‌نگیان گێڕا، پێیانوایه ئه‌مه ده‌بێته هۆی شكستی "بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه"ی ئیسلامی، كه زۆرترین كورسی په‌رله‌مانیان هه‌یه و "را‌شد غه‌نوشی" سه‌رۆكایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه ده‌كات و له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی تونسیشه.
را‌شد غه‌نوشی رووی له سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد و داوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای په‌رله‌مانی كرد و گوتی: "سوپاكه‌مان به‌رگری له شۆڕش كرد و پاراستی، ئه‌ی سوپای نیشتمان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌تان لێده‌كه‌ین، كه پارێزگاری له نیشتمان و ئایین بكه‌ن".
یه‌كێك له په‌رله‌مانتاره‌كانی "بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه" رووی قسه‌ی له سه‌ربازێكی سوپا كرد و گوتی: "ئێمه سوێندمان خواردووه، كه پارێزگاری له ده‌ستوور بكه‌ین"، یه‌كێك له سه‌ربازانی سوپاكه‌ش وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: "ئێمه‌ش سوندمان خواردووه كه به‌رگری له نیشتمان بكه‌ین".
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052