جەماوەر نیوز
ئافره‌تێكی به ساڵاچوو و گه‌نجێكی 24 ساڵ ئاشقی یه‌كتر بوون و جیاوازی ته‌مه‌نیان 37 ساڵه، به‌ڵام به خۆشحاڵییه‌وه وێنه‌ی به‌یه‌كه‌وه بونیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ماكین ئالا ته‌مه‌نی 24 ساڵ و شیریل ماكجریجۆری ده‌ستگیرانی كه ته‌مه‌نی 61 ساڵه ئه‌و كاته یه‌كتریان ناسیوه كه ماكین ته‌مه‌نی ته‌نها 15 ساڵ بووه و چیرۆكی خۆشه‌ویستی له نێوانیان ده‌ستیپێكردوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نجه له بچوكترین منداڵی شیریل منداڵتره.
شیریل ماكجریجۆری باس له‌وه ده‌كات به چیرۆكی خۆشه‌ویستی نێوان خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر دڵی خۆشه، به‌ڵام كاتێك وێنه و ڤیدیۆیی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه خه‌ڵك كۆمێنتی نه‌شیاو زۆر ده‌نوسن بۆیان، به‌ڵام ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌م كۆمێنتانه كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ریان.