ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود: له‌ دژی تاڵیبان درێژه‌ به‌ شه‌ڕ ده‌ده‌ین

06.09.2021
جەماوەر نیوز
دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان سه‌ركه‌وتنی راگه‌یاند، كوڕه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شاـ مه‌سعود، رایگه‌یاند، ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاڵیبان.
له‌ تۆمارێكی ده‌نگیدا، ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود وتی: هێشتا به‌ره‌نگاری تاڵیبان له‌ناو نه‌چووه‌ و درێژه‌ به‌ شه‌ڕ ده‌ده‌ین له‌ دژی تاڵیبان.
ناوبراو داوای له‌ ئه‌فغانییه‌كان كرد، چه‌ك هه‌ڵگرن و رووبه‌ڕووی تاڵیبان ببنه‌وه‌.
ئه‌مڕۆ ئاڵای ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان له‌ ویلایه‌تی په‌نجشێر به‌رز كرایه‌وه‌.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید، وته‌بێژی ئیماره‌تی ئیسلامی، رایگه‌یاند، فه‌رمانڕه‌وا و كاربه‌ده‌ستانی په‌نجشێر له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌بن و تاڵیبان هیچ جۆره‌ جیاكارییه‌ك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ناكات.

زۆرترین خوێندراو