ئه‌مڕۆ به‌نزین له‌ به‌غداوه‌ گه‌شته‌ هه‌ولێر

14.09.2021
جەماوەر نیوز
ئەو یەک ملیۆن لیتر بەنزینەی کە بەغدا بەڵێنیدا رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت، ئەمڕۆ وەکو یەکەم رۆژ بڕەکە گەیشت و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت: "سێ رێگەمان بۆ دابەزاندنی نرخ و بەرزکردنەوەی کوالێتی بەنزین دەستنیشانکردووە".
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئه‌یلولی 2021 یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە عێراقەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و هەر ئەمڕۆش بەسەر پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت.
ئومێد خۆشناو سێ رێگەی بۆ دابەزاندنی نرخ و بەرزکردنەوەی کوالێتی بەنزین ئاشكراکرد و گوتی: "رۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە عێراقەوە دێت، پاڵاوتگەکان ئاگادارکراونەتەوە کە بەرهەمیان زیاتر بکەن و دەروازە سنوورییەکانیش واڵا دەبن بۆ هاوردەکردنی بەنزین".

زۆرترین خوێندراو