نرخی نه‌وت له‌ 80 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌

29.12.2021
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بۆ شەشەمین رۆژ لەسەریەک بەرزبووەوە.
لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی 0.3% بۆ 79.17 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بەرێژەی 0.3% بۆ 76.19 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە. بەمەش هەردوو جۆر نەوتی خاو لە بەرزترین ئاستەکانی مانگی رابردوویان مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

زۆرترین خوێندراو