جەماوەر نیوز
دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی و به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی ساڵی نوێ، سه‌رۆكی كۆریای باكوور له وتارێكدا ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی به چاكسازی ئابووری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دیاریكرد.
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكووری له وتارێك له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی پارتی كرێكارانی ده‌سه‌ڵاتدار كه خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات رایگه‌یاند، گه‌شه‌پێدانی ئابووری و چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی خۆراك له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی ده‌بێت، كه به‌هۆی پڕۆگرامه سه‌ربازییه‌كه‌ی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دۆخێكی خراپدایه.
كیم جۆنگ ئون راشیگه‌یاند، "پێویسته هه‌نگاوی یه‌كلاكه‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌می خۆراك بگرینه‌به‌ر". ده‌شڵێت: "ده‌بێت پره‌نسیپه‌كانی خێرا و تووندوتۆڵه‌كانی فریاگوزاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بگرینه‌به‌ر".
سه‌رۆكی كۆریای باكووری ئاماژه‌یپێكرد، سه‌قامگیر نه‌بوونی دۆخی سه‌ربازی له نیوه دوورگه‌ی كۆری، پێویست به‌وه ده‌كات بیونگ یانگ توانا سه‌ربازییه‌كانی زیاتر بكات، له‌وێ جه‌نگی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
سه‌رۆكی كۆریای باكوور له گوتاره‌كه‌یدا باسی ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشووری نه‌كرد، ته‌نیا رایگه‌یاند، "توانا سه‌ربازییه‌كانمان بره‌و پێده‌ده‌ین".