له‌ فه‌ره‌نسا جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایه‌وه‌

04.01.2022
جەماوەر نیوز
زانایانی فەرەنسی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە باشووری وڵاتەکەیان دۆزییەوە.
پەیمانگای نەخۆشییە گوازراوەکان لە زانکۆی مارسیلیا رایگەیاندووە: جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای پشکنینی کەسێکی گەڕاوە لە کامیرۆن لە مانگی 11ـی 2021، تۆمار کراوە.
ئەو پەیمانگایە هەروەها رایگەیاندووە: گۆڕاوە نوێیەکەی کۆرۆنایان بە (IHU) ناوناوە کە لە شاری مارسیلیا لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دۆزراوەتەوە.
ئۆلیڤیە فیران، وەزیری تەندروستیی فەرەنسا رایگەیاندووە: ئێستا بەربڵاوترین پەتا پەتای کۆرۆنز گۆڕاوە ئەفریقییەکە (ئۆمیکرۆن)ـە لە فەرەنسا ”بەم نزیکانە“ زیاتر بڵاو دەبێتەوە.
ئۆلیڤیە فیران هەروەها رایگەیاندووە: ئەم مانگە (مانگی 1ـی 2022) بەهۆی کۆرۆنا و گۆڕاوەکانیەوە مانگێکی سەخت دەبێت لە نەخۆشخانەکانی فەرەنسا.

زۆرترین خوێندراو