ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی پرۆفیسۆر د. مارف عومه‌ر گوڵ ده‌كات له په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه " د. مارف جگە لەوەی لە بواری ئەدەب و فەرهەنگ وەک مامۆستایەکی یاسا دەیان کەسی پەروەردە کردووە و لە بواری خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی و نیشتیمانیدا له هەشتاکاندا جگە لە کاری ڕاگەیاندنی حزبی سۆسیالیست لە بارەگای ڕاگەیاندن لە گوندی کاولان لە قەندیل گۆڤارێکی به ناوی گۆڤاری قەندیل چاپ ئەکرد تا ئەو کاتەی بۆ خوێندن نێردرایە پەیوەندییەکانی حزبی سۆسیالیست له سوریا و بەڕێکردنی به زەمالە بۆ سۆڤیەتی پێشوو تا وەرگرتنی دکتۆرا پاشان بۆ ئەوروپا و تا گەڕاەوەی بۆ کوردستان".
ده‌قی په‌یامی هاوحه‌می محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێزان.. بنەماڵەو کەسوکاری خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ، به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی نوسەر و ڕوناکبیر کاک د. مارف مان پێگەیشت، د. مارف ناوێکی دیاری بواری زانست و ئەدەبی کوردی، بەدرێژایی ژیانی کەسێکی دڵسۆز بوو، خزمەتێکی گەورەی بە زانست و ئەدەبی گەلەکەمان کرد، بەرهەمەکانی گەواهی ئەو تێکۆشانە گەورەیە دووپات دەکاتەوە.
د. مارف جگە لەوەی لە بواری ئەدەب و فەرهەنگ وەک مامۆستایەکی یاسا دەیان کەسی پەروەردە کردووە و لە بواری خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی و نیشتیمانیدا له هەشتاکاندا جگە لە کاری ڕاگەیاندنی حزبی سۆسیالیست لە بارەگای ڕاگەیاندن لە گوندی کاولان لە قەندیل گۆڤارێکی به ناوی گۆڤاری قەندیل چاپ ئەکرد تا ئەو کاتەی بۆ خوێندن نێردرایە پەیوەندییەکانی حزبی سۆسیالیست له سوریا و بەڕێکردنی به زەمالە بۆ سۆڤیەتی پێشوو تا وەرگرتنی دکتۆرا پاشان بۆ ئەوروپا و تا گەڕاەوەی بۆ کوردستان.
لە ناخەوە دڵگرانی کۆچی دوایی خوالێخۆشبووین و هاوبه‌شی خه‌می گه‌وره‌ی خێزان و بنه‌ماڵه‌و که‌سوکارین.
له خوای گه‌وره داواکارین گیانی پاکی کاک د. مارف بە به‌هه‌شتی به‌رین ببەخشێت و سه‌بوری و ئارامی به‌دڵی خێزان و که‌سوکاری ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
لەگەڵ ڕێزمدا
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود
۲٠۲۲/۱/۱٥
گوڵەخانە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052