پاریس سانجێرمان شكستی به‌ ڕیال مه‌درید ده‌هێنێت

16.02.2022
جەماوەر نیوز

لە یاریی چوونی قۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگدا، پاریس سانجێرمان لەسەر یاریگەی باخچەی شازادەکان لە پاریس میوانداری ریال مەدریدی کرد و 1-0 لێیبردەوە، کە کیلیان ئێمباپێ گۆڵه‌كه‌ی تۆمار كرد .

کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ڕایگه‌یاند کە تیپەکەی لە بەرگریکردندا ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد، وتیشی "گەشبینین بەوەی لە یاریی گەرانەوەدا ئاستێکی بەرز پێشکێش دەکەین".

کیلیان ئپمباپی وتی زۆر دڵخۆشبووم بەوەی دوای گۆڵەکەم هەموو هاندەران بە یەک دەنگ ناوی منیان دەگوتەوە.


زۆرترین خوێندراو