جەماوەر نیوز
والى عه‌لی
تیمساح یه‌کێکه له‌گیانداره خشۆکه‌کان و مه‌ترسیداره بۆ مرۆڤ. ئه‌مانه‌ى خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌کى سه‌رنجڕاکێشن سه‌باره‌ت به‌م گیانداره:
1622. تیمساح 23 جۆرى هه‌یه.
1623. سوڕى ژیانى 35 بۆ 75 ساڵه.
1624. گیاندارێکى نیمچه‌ئاوییه. ژینگه‌ى سروشتى ناوچه ته‌ڕه‌کانى وه‌ک ئاوى شیرینى روبارو ده‌ریاچه‌یه.
1625. گیاندارێکى گۆشتخۆره‌و راوکه‌رێکى زۆر لێهاتووه.
1626. گه‌وره‌ترین جۆرى ئه‌م گیانداره، تیمساحى ئاوى سوێره که درێژییه‌که‌ى ده‌گاته حه‌وت مه‌تر، بچوکترین جۆریشى تیمساحى قه‌زه‌مه که درێژییه‌که‌ى ناگاته مه‌ترو نیوێک.
1627. سوکترین جۆرى تیمساحیش هه‌ر تیمساحى قه‌زه‌مه که کێشى ناگاته 19 کیلۆگرام. قورسترینیش تیمساحى ئاوى سوێره که کێشه‌که‌ى ده‌گاته نزیکه‌ى 908 کیلۆگرام.
1628. تواناى بینینى له‌شه‌ودا زۆر به‌هێزه.
1629. به‌گشتى هه‌ر تیمساحێک ساڵانه ته‌نها 50 ژه‌م خواردن ده‌خوات.
1630. ده‌کرێ ژماره‌ى ددانه‌کانى به‌درێژایى ژیانى بگاته چوار هه‌زار ددان.
1631. ده‌توانێت گیانداره زه‌به‌لاحه‌کانى وه‌ک ماینى روبارو قرش و فیلى بچوک، راوبکات.
1632. ده‌توانێت له‌کاتى خه‌وتندا چاوێکى زۆر کراوه بێت.
1633. ده‌توانێت له‌ژێر ئاودا بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌کاژێرێک هه‌ناسه‌ى رابگرێت.
1634. ساڵانه تیمساح نزیکه‌ى هه‌زار که‌س له‌جیهاندا ده‌کوژێت.
1635. پێستى تیمساح زۆر به‌نرخه، به‌تایبه‌ت لاى کۆمه‌ڵگا خێڵه‌کییه‌کان.
1636. به‌مه‌به‌ستى یارمه‌تیدان له‌هه‌رسکردندا، به‌ردى بچوک قوتده‌دات.
1637. مه‌له‌وانێکى نایابه، ده‌توانێت به خێرایى 35 کیلۆمه‌تر له‌سه‌عاتێکدا، مه‌له‌بکات.
1638. نزیکه‌ى له‌سه‌دا 99ى بێچووه تیمساحه‌کان هه‌ر له‌یه‌که‌م ساڵى ته‌مه‌نیاندا له‌لایه‌ن گیانداره راوکه‌ره‌کانى وه‌ک تیمساحى پێگه‌یشتوو، که‌متیار، قۆڕى و ته‌نانه‌ت ماسیشه‌وه ده‌خورێن. هه‌ر بۆ نه‌گبه‌تیى ئه‌م گیانداره، هێلکه‌که‌ى له‌لایه‌ن هه‌ندێک که‌سه‌وه به خواردنێکى به‌چێژ داده‌نرێت.
سه‌رچاوه: کتێبى زانیاریخانه/ چاپى 26هه‌م/ والى عه‌لی/ زانیاریى ژماره 1622 بۆ 1638