جەماوەر نیوز
شێركۆ هاشم عه‌لی، پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو ڕاگه‌یاند، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كوردستان زیاتر له 14 سه‌عات هاووڵاتییان به ڕۆژوو ده‌بن، بۆیه گه‌ده‌یان به ته‌واوی گرژ ده‌بێت، پێویست ناكات له‌كاتی ڕۆژوو شكاندن كێشه بۆ جه‌سته‌یان دروست بكه‌ن، ده‌كرێت سه‌ره‌تا به خورمایه‌كی باش و شیرینی ته‌ڕ ڕۆژووه‌كه بشكێنرێت، دواتر به یه‌ك كووپ ئاوی شله‌تێن و به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئاوه‌كه زۆر گه‌رم یان زۆر سارد بێت".
ڕوونی كرده‌وه، دواتر پشوویه‌ك به گه‌ده‌ت بده 10 بۆ 15 خوله‌ك، ئه‌وكات ده‌توانی شۆربایه‌كی گه‌رم بخۆیت، به‌ڵام گه‌رمییه‌كه‌ی به جۆرێك نه‌بێت تووشی ئازارت بكات، دواتر وا باشتره زه‌ڵات بخورێت و تا 30 خوله‌ك هیچ نه‌خورێت، په‌له نه‌كرێت و ئازاری گه‌ده نه‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "دواتر كه ده‌ست به خواردن ده‌كرێت، پێویسته له‌سه‌رخۆ و خواردنه‌كه زۆر بجوێنرێت، هه‌وره‌ها كه ته‌واو ده‌بن، نابێت تا سه‌عاتێك پاڵ بكه‌ون، چونكه ئه‌مه‌یش هاوسه‌نگیی ترشه‌ڵۆكه‌كانی گه‌ده تێكده‌دات، بۆیه له‌وكاته‌دا نوێژ یان وه‌رزش بكه، به جۆرێك ڕۆیشتنی هێواش یان جووڵه له ماڵه‌وه بكرێت زۆر باشتره".
ئه‌و پزیشكه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه خواردنی سه‌وزه و میوه زۆر گرنگه، به‌تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێكی زۆر ئاویان تێدایه، هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه چه‌ور و ئاوكێشه‌كانی وه‌ك شفته و ماسی و ساوه‌ر.
پسپۆڕانی ته‌ندروستی پێیان وایه، پێویسته له نێوان به‌ربانگكردنه‌وه و پارشێواندا، زیاتر له 10 په‌رداخ ئاو بخورێته‌وه، چونكه نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا تووشی وشكبوونه‌وه‌ت ده‌كات.