شه‌ڕ له‌ نێوان دوو وڵات هه‌ڵگیرسا

03.06.2022
جەماوەر نیوز
له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵاتی قیرغیستان و تاجیكستان شه‌ڕ روویدا.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌ نێوان سه‌ربازانی قیرغیستان و تاجیكستان له‌سه‌ر سنوور روویدا، برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی قیرغیستان به‌ ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 3ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022 رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌سه‌ر سنووریان له‌گه‌ڵ تاجیكستان روویدا، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی هه‌ردوولا بریندار بوون و له‌ ئێستادا شه‌ڕه‌كه‌ وه‌ستاوه‌.
سنووری نێوان تاجیكستان و قیرغیستان به‌رده‌وام گرژی هه‌یه‌، ناوه‌ ناوه‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری لێ رووده‌دات.

زۆرترین خوێندراو