ئه‌ردۆغان په‌لاماری ڕۆژئاوای كوردستان ده‌دات

08.06.2022
جەماوەر نیوز
پاش ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند هێرشدەکەنە سەر خۆرئاوای کوردستان و گوێ لە قسەی هیچ لایەک ناگرن، ئەمرۆ میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، هێرشەکان لەم هەفتەیەدا دەبێت.
ڕۆژنامەی حوریەت-ی تورکی لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، ئامادەکارییەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەر رۆژئاوای کوردستان تەواوبووە و لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا هێرشەکە دەستپێدەکات. 
لە ماوەی رابردوودا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی کردەوە لەوەی، هێرش بۆسەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدەن و بۆ ئەو هێرشەش رەزامەندی لە هیچ لایەن و وڵاتێک وەرناگرن.
مه‌ولود چاوشئۆغڵو،وەزیری دەرەوەی تورکیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند "پیوێستە سووریا لەو رێکخراوانه‌ پاک بکرێتەوە کە بوونەتە هەڕەشە بۆسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا و ئێمە".

زۆرترین خوێندراو