جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە 13ى حوزهیرانی 2022 نرخی نەوت دوای کردنەوەی بازاڕکانی ئاسیا بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین و سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە بەشێکی پایتەختی چین دابەزی.
بەرەبەیانی ئهمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 2 دۆلار و 6 سەنت دابەزی و بە 119 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها هەر بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس 2 دۆلار و 13 سەنت دابەزی و بە 118 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەرپرسانی چین رایانگەیاندووە کە شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پەکین سەریهەڵداوە و بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی روویان کردووەتەوە وەرگرتنی پشکنینی کۆرۆنا لە هاووڵاتییان.