نرخی نه‌وت دابه‌زی

12.09.2022
جەماوەر نیوز
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بەهۆی ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە، هەروەها بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابەزی.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 73 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 92 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 78 سەنت دابەزی و بە 86 دۆلار و 1 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخەکانی نەوت هەفتەی رابردوو گۆڕانکاری کەمیان بەخۆوە بینی، دوای ئەوەی بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە ئۆپێک پڵەس بڕیاریاندا ئاستی بەرهەمهێنان بەبڕی رۆژانە 100 هەزار بەرمیل کەمبکەنەوە. بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین لە کاریگەرییەکانی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لەلایەن ئۆپێک پڵەس کەمکردەوە.
پێشبینیدەکرێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا خواستی چین بۆ بەکارهێنانی نەوت لەمساڵدا دابەزێت بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە 20 ساڵی رابردوودا.
ڤیڤیک زەهر، شرۆڤەکاری کۆمێن وێلسی ئۆسترالیا رایگەیاند "بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین و ئاسۆی بەرزکردنەوەی سوودی بانکی بووەتە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت."


زۆرترین خوێندراو