جەماوەر نیوز
جارێکى تر په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان واده‌ى خۆى درێژ کرده‌وه، ڕێکه‌وتى 6/11/ 2022 دوا واده‌ى یاسایى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستانه، به‌ڵام نه‌یتوانى بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌م بدات به‌مه‌ش ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له ماوه‌ى زیاتر له سى ساڵى ته‌مه‌نیدا و به 5 خول نه‌یتوانیوه له کاتى یاسایى خۆى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات.
دواکه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌کان دواى خولى یه‌که‌م به‌م شێوه‌یه بووه:
خولى دووه‌م ساڵى 2005 ئه‌نجامدرا، واته نزیکه‌ى 10 ساڵ دواخرا به‌هۆى شه‌ڕى ناوخۆ.
خولى سێیه‌م ساڵى 2009 نزیکه‌ى 2 مانگ دواخرا.
خولى چوراه‌م ساڵى 2013 2 هه‌فته دواخرا.
خولى پێنجه‌م ساڵى 2018 زیاتر له ساڵێک دواخرا.
له‌م باره‌یه‌وه شاره‌زایه‌کى یاسایى و سیاسى ئاماژه به‌وه ده‌کات، درێژ کردنه‌وه‌ى ماوه‌ى په‌رله‌مان که‌لێنێکى گه‌وره له کۆى سیسته‌مى حوکمڕانى له وڵات‌دا دروستده‌کات.
دکتۆر عابد خالید پڕۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر له کۆلێژى زانسته ڕامیارییه‌کانى زانکۆى سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌کات ئه‌وه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه که یاسا سه‌روه‌ر نیه له هه‌رێمى کوردستاندا.
" تاکید پابه‌ند نه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتداران به یاساکانه‌وه، له زمنى پابه‌ندبوون و پابه‌ند نه‌بوون به هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆیدا، هه‌ر ته‌نها بۆشایى ده‌ستورى دروست ناکات، به‌ڵکو که‌لێنێکى گه‌وره له کۆى سیسته‌مى حوکمڕانى له هه‌رێمى کوردستاندا دروستده‌کات، عاده‌ته‌ن ئه‌و سیسته‌مه سیاسیانه‌ى که پابه‌ند نین به یاساکانى خۆیانه‌وه، تیایاندا یاسا سه‌روه‌ر نیه، وه نه‌بوونى سه‌روه‌رى یاساش بۆشاییه‌کى درێژخایه‌نى گه‌وره‌یه له کۆى سیسته‌مى حوکمڕانیدا که تیایدا هیچ که‌سێک متمانه‌ى به‌و ده‌سه‌ڵاته نیه، خۆى ڕێز له یاسا ناگرێت، که‌واته چۆن ده‌بێت به ئاسایش و ئارامى و چۆن ده‌بێت به پشتیوان بۆ خه‌ڵکی، که‌واته ناتوانێت متمانه‌ى خۆى بۆ هاوڵاتیان دروست بکات."
له پرسیارى غیابى یاسا و کاریگه‌رى له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌و شاره‌زا سیاسیه پێى وایه، په‌رله‌مان له هه‌رێمى کوردستاندا به درێژایى مێژووى خۆى نه‌یتوانیوه ئه‌رکى نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵک بگرێته ئه‌ستۆ.
" په‌رله‌مان خۆى ئه‌رکى چیه؟ بۆ ئه‌وه‌یه نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵک بکات، به‌ڵام له هه‌رێمى کوردستاندا وه‌ک ده‌زانین په‌رله‌مان ڕاستیه‌که‌ى ناتوانێت ئه‌م ئه‌رکه به‌جێ بگه‌یه‌نێت، بۆیه په‌رله‌مان له هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌نه‌ى ڕووکه‌ش کردن و ڕوپۆشکردنى سیسته‌مى حوکمڕانیه که نه‌یتوانیوه، دیموکراسى ڕاسته‌قینه به‌رهه‌م بهێنێت، زیاتر نیه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌ى هه‌یه، ئێمه له قه‌یرانێکى گه‌وره‌ى نه‌بوونى دیموکراسیدا ده‌سوڕێینه‌وه تیایدا دامه‌زراوه‌کان که به‌ناوى دیموکراسیه‌وه دروستده‌کرێن ناتوانن ڕۆڵى خۆیان ببینن وه ئه‌و کاریگه‌ریه‌ش، ئه‌وه نیه ئه‌مڕۆ دروستببێت، ئه‌م په‌رله‌مانه ئه‌گه‌ر له واده‌ى خۆیدا نه‌بێت بۆشایى گه‌وره دروست ده‌کات، به‌ڵکو کۆى سیسته‌مى حوکمڕانى پابه‌ند نین به یاساکانه‌وه، بۆیه بۆشاییه‌کى درێژخایه‌نى ئه‌به‌دى ودرێژخایهنیشى هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه قه‌یرانى گه‌وره ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک بێ نوێنه‌رى ڕاسته‌قینه‌یه له سیسته‌مى حوکمڕانى هه‌رێمى کوردستاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانه‌که‌ى ناتوانێت، ئه‌ساسى خۆى ببینێت."
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه هیوا ڕه‌ش که دانیشتوى شارى سلێمانیه ده‌ڵێت" به ڕاى من هه‌ڵبژاردن نه‌کرێت، ئه‌م په‌رله‌مانه بکرێت به ئه‌به‌دی، هه‌تا هێزێکى شۆڕشگێڕى کاریگه‌ر بێت بتوانێت ئیزاحه به‌مانه بکات و بیانخاته لاوه، چونکه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه که ده‌کرێت، هه‌موو خولێک 111 په‌رله‌مانتار خانه نشین ده‌کرێت، 111 په‌رله‌مانتارى تازه دێته پێشه‌وه، یه‌کى 4 بۆ 5 پاسه‌وانیان هه‌یه واته ته‌عین ده‌کرێن و هه‌رکه‌سێکیان یه‌کى سه‌یاره‌یه‌کى لاندکرۆزه‌ر وه‌رده‌گرن، که هه‌مووى له داهاتى گشتى ده‌ڕوات."
سه‌لام فاتیح هاوڵاتیه‌کى تره و نیگه‌رانى خۆى ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت " تا ئێستا له یه‌که‌م ڕۆژى په‌رله‌مانه‌وه خێره‌که‌ى په‌رله‌مانم پێ بڵێ بۆ کوردستان، خێرى تا ئێستا هه‌بوه، له ده‌رمان پیرۆزتر نیه له دنیا که ئێکسپایه‌ر ده‌بێت، فڕێده‌درێت، چونکه مودهکهى ته‌واو بووه، ته‌واو خواحافیز چۆڵى که‌ن، حه‌قه پۆلیسهکهى به‌رده‌مى په‌رله‌مان بڵێ سه‌یرێکى ههویهکهتان بکه‌ن و بڵێ ته‌واو بووه ههویهکانتان، نه‌هێڵێت بچنه ژوره‌وه."
له ئێستادا به هۆى درێژ کرنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان به‌شێک له فراکسیۆنه‌کان داواکاریان داوه‌ته سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بۆ کشانه‌وه‌یان و ده‌ڵێن ئاماده نین له ماوه‌ى یاسایى خۆیان زیاتر درێژه به کارى په‌رله‌مانى بده‌ن، به‌ڵام دیار نیه ئایه ئه‌مه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردن و کاریگه‌ریشى چى ده‌بێت له‌سه‌ر ڕۆڵى یاسایى په‌رله‌مان.
ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا