
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ڕۆژی 19ی كانونی دووه‌می 2023 په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا کۆمەڵکوژی یەزیدییەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعش بە جینۆساید ناساندن له‌و باره‌یه‌وه محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه "بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی یەزیدییەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعش، لە پەرلەمانی ئەڵمانیا، ھەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی ھێنانەکایەی دادپەروەری و ڕێگری لە دووبارە کۆمەڵکوژی و ستەم لە دژی نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان".
ده‌قی په‌یامی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:
ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژوویی و چارەنوسسازبوو بۆ گەلی کورد بەگشتی و خوشک و برا یەزیدییەکانمان بەتایبەتی
بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی یەزیدییەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعش، لە پەرلەمانی ئەڵمانیا، ھەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی ھێنانەکایەی دادپەروەری و ڕێگری لە دووبارە کۆمەڵکوژی و ستەم لە دژی نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان.
ئێمە لەکاتێکدا سوپاسی بێپایانی گەل و پەرلەمانی ئەڵمانیای دۆستی گەلی کوردستان دەکەین، ھیوادارین ئەم بڕیارە ھاندەربێت بۆ پەرلەمانی ووڵاتانی تری ئەوروپا و جیھان کە ئەو کۆمەڵکوژییە بەجینۆساید بناسن تا لەو ڕێگەیەوە تاوانباران بەسزای خۆیان بگەیەنرێن و دووبارە ناوچەکە ئاوەدان بکرێتەوە و زامنی ژیانی یەزیدییەکان بکرێت.
محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲۳/۱/۱۹
گوڵەخانە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052