جەماوەر نیوز
تیمه‌کانى فه‌رمانده‌یى ئاسایشى که‌ناراوه‌کانى ئیتاڵیا له‌رێگه‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى رزگارکردنه‌وه له ناوچه جیاجیاکانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، له شه‌وى رابردووه‌وه تا ئێستا زیاتر له هه‌زار و ٣٠٠ کۆچبه‌رى نایاساییان رزگارکردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا که له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یى ئاسایشى که‌ناراوه‌کانى ئیتاڵیاوه بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه کراوه، به پاڵپشتى یه‌که ئه‌منییه‌کانى دیکه‌ى وڵاته‌که سه‌ره‌ڕاى بارودۆخى ناله‌بارى که‌شوهه‌وا، ٥٠٠ کۆچبه‌ر له به‌له‌مێکدا و ٣٧٩ کۆچبه‌رى دیکه له به‌له‌مێکى دیکه‌دا رزگارکراون.
ئاماژه به‌وه‌شکراوه، تیمه‌کانى شه‌وى هه‌ینى ٤٨٧ کۆچبه‌ریان له که‌ناراوه‌کانى کرۆتۆن رزگارکردووه و بردوویانن بۆ به‌نده‌ره‌که.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا باس له‌وه‌شکراوه، ئۆپه‌راسیۆنى رزگارکردن له دوورى ١٠٠ میل له له که‌ناراوه‌کانى شارۆچکه‌ى رۆسێلا ئایۆنیکا له باشوور ئه‌نجامدراوه و کۆچبه‌رانى سه‌ر دوو به‌له‌م رزگارکراون.
ئانادۆڵ