جەماوەر نیوز
فه‌رمانده‌یه‌کى سه‌ربازى عێراق ئاشکراى کرد که تائێستا داعش نزیکه‌ى 500 چه‌کدارى چالاکى له عێراقدا هه‌یه و شانه‌کانى ئه‌و گروپه‌ناوبه‌ناوبه‌رده‌وامن له هێرشه‌کانیان .
فه‌ریق روکن قه‌یس خه‌ڵه‌ف محه‌مه‌داوی، جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق، له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند " به‌گوێره‌ى زانیارییه‌کانى ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کان، کۆى ژماره‌ى ئه‌ندامانى داعش له 400 بۆ 500 چه‌کدار تێناپه‌ڕێت، له سێ یان چوار پارێزگادا."
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، گروپه‌که "تواناى خۆى بۆ ڕاکێشانى دامه‌زراوانى نوێ له‌ده‌ستداوه"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به ئۆپه‌راسیۆنێکى سه‌ربازیى 26 ى مانگى دوو کرد که 22 ئه‌ندامى داعشى تێکدا کوژراوه‌و "که‌مپێکى مه‌شق و ڕاهێنان"ى ڕێکخراوه‌که‌شى له پارێزگاى ئه‌نبار له‌ناوبردووه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپۆرتێکدا که مانگى ڕابردوو بڵاویکرده‌وه، مه‌زه‌نده‌ى کردووه که داعش هێشتا "5 بۆ 7 هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگرانی" له سه‌رانسه‌رى عێراق و سوریاى دراوسێدا هه‌یه، که "نزیکه‌ى نیوه‌یان چه‌کدارن".