جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ به ڕێز و شکۆوه، یادى شه‌هیده سته‌ملێکراوه‌کانى کیمیابارانکردنى هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ینه‌وه که له تاوانێکى هۆڤانه‌دا، بوونه قوربانى و هه‌میشه له ده‌روون و ویژدانى گه‌لى کوردستان و مرۆڤایه‌تیدا، به زیندوویى ده‌مێننه‌وه.
له‌م یاده خه‌مگینه‌دا، هه‌ڵوێستى حکومه‌تى فیدراڵ بۆ به فه‌رمى په‌سه‌ندکردنى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌رز ده‌نرخێنین، که چه‌ندین ساڵه له په‌رله‌مانى کوردستان بڕیارى له سه‌ر دراوه. هه‌ر له‌م بۆنه دڵته‌زێنه‌دا ، دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه، که پێویسته حکومه‌تى فیدراڵ، له ئاست به‌رپرسیاریێتى ئه‌خلاقى خۆیدا بێت و هه‌روه‌ک له ده‌ستووردا هاتووه، به شێوه‌یه‌کى شایسته، قه‌ره‌بووى که‌س و کار و بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالکراوان و هه‌موو زیانلێکه‌وتووان و قوربانیانى ده‌ستى ڕ‌ژێمى به‌عس بکاته‌وه و له دوا سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانى فیدراڵیش بۆ هه‌رێمى کوردستان، جه‌ختمان له گرنگیى جێبه‌جێکردنى ئه‌م بڕگه‌یه‌ى ده‌ستوور کرده‌وه.
ئه‌گه‌رچى 35 ساڵ به سه‌ر ئه‌م تاوانه‌دا تێده‌په‌ڕێت ، به‌ڵام به داخه‌وه ، هێشتاش زام و برینى که‌س و کارى شه‌هیدان و به‌رکه‌وتووانى هێرشى کیمیاوى هه‌ڵه‌بجه ساڕ‌ێژ نه‌بووه و ئێش و ئازارى قوربانییانى تاوانه‌کانى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق، کۆتایى نه‌هاتووه . بۆیه ئه‌رکى هه‌موو لایه‌کمانه ، به تایبه‌تى حکومه‌تى فیدراڵ و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ، که هاوکار و یارمه‌تیده‌رمان بن بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تێکى شایسته‌ترى خه‌ڵکى خۆڕاگر و قوربانیده‌رى هه‌ڵه‌بجه‌ى شارى شه‌هیدان و مه‌ڵبه‌ندى ڕووناکبیران و زانا و دانا و عارفه به‌ناوبانگه‌کانى کوردستان بکه‌ین و ئاوه‌دانترى بکه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌خت له سه‌ر حوکمڕانییه‌کى پاک و بێگه‌رد ده‌که‌ینه‌وه که دوور بێت له ده‌ست تێوه‌ردانى که‌سیى و حزبى و ڕێگرى له دام و ده‌زگاکانى فه‌رمى حکومه‌ت نه‌کرێت، بۆ ئه‌وه‌ى باشتر خزمه‌تى خه‌ڵکى سته‌ملێکراوى هه‌ڵه‌بجه بکرێت.
سڵاو له گیانى پاکى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه و گشت شه‌هیدانى کوردستان .
مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
2023/3/16