
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
سکرتێرى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاسایشى نیشتمانى کۆمارى ئیسلامى ئێران له کاردانه‌وه‌ى به قسه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى جه‌یک سولیڤان، ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى کۆشکى سپی، ڕایگه‌یاندووه که وڵاته یهکگروهکانى ئه‌مه‌ریکا به‌رپرسیار بووه و به‌رپرسیاریش ده‌بێت له هه‌ر جۆره چالاکییه‌کى ئیسرائیل دژى دامه‌زراوه ناوکییهکانى ئێران.
عه‌لى شه‌مخانى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیوێتى "جه‌یک سولیڤان گوتى ئه‌گه‌ر ئێران هه‌وڵى دروستکردنى بۆمبى ئه‌تۆمى بدات، ئه‌مه‌ریکا دان به مافى ئیسرائیل‌دا ده‌نێت بۆ کرده‌وه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه. ئه‌م دانپێدانانه به‌و مانایه‌یه که ئه‌مه‌ریکا به‌رپرسیار بووه و ده‌بێت له هه‌موو کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانى ئیسرائیل له دژى دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌کان و خه‌ڵکى ئێران و ده‌بێت دهرهنجامهکانیشى قبوڵ بکات."
ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى کۆشکى سپى هه‌روه‌ها وتى دیپلۆماسى باشترین ڕێگایه بۆ ڕێگری‌کردن له ده‌ستکه‌وتنى ئێران به چه‌کى ئه‌تۆمی.
شایانى باسه که وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل ڕۆژى پێنجشه‌ممه نیگه‌رانى خۆى له پێشکه‌وتنى به‌رچاوى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند که "تاران که‌ره‌سته‌ى پێویستى بۆ دروستکردنى پێنج بۆمبى ئه‌تۆمى ده‌ستکه‌وتووه."
هاوکاتى کاردانه‌وه‌ى شه‌مخانى به‌رامبه‌ر به لێدوانه‌که‌ى جه‌یک سولیڤان، ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیته‌رز به پشتبه‌ستن به سێ به‌رپرسى ئه‌وروپایی، نووسیوێتى "به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا ساڵى ڕابردوو له نامه‌یه‌کدا هۆشداریان به ئێران داوه له‌وه‌ى سزاکانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ سه‌ر ئێران ده‌گه‌ڕێننه‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و پیتاندنى یۆرانیۆم تا ئه‌و ئاسته‌ى که بۆ دروستکردنى چه‌کى ئه‌تۆمى پێوسیته به‌رزبکاته‌وه."
ڕافائیل گرۆسی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى ڕایگه‌یاندووه ئه‌و ئاسته له پیتاندنى یۆرانیۆم دوور نییه له‌و ئاسته 90%هى که پێویسته بۆ به‌رهه‌مهێنانى چه‌کى ئه‌تۆمی.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052