رونکردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى سه‌باره‌ت به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ى ئامارى کامێراکانى چاودێرى خێرایی

23.05.2023
جەماوەر نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى رونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه‌ به‌و ئاماره‌ده‌کات که‌ڵاوکراوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌کامێراکانى چاودێرى خێرایی  ده‌ڵێت ئاماره‌که‌ ته‌نها 24 کاتژمێرنیه‌ به‌ڵکو زیاتره‌ . 

ده‌قى رونکردنه‌وه‌که‌ ...
وه‌ک به‌رچاوڕوونییه‌ک بۆ به‌ڕێزتان شه‌وى ڕابردوو ئامارێک بڵاوکراوه‌یه‌وه‌ که‌ گوایه‌ له‌ ماوه‌ى (٢٤) کاتژمێردا زیاتر له‌ (٣٨٥.٠٠٠) سێ سه‌د و هه‌شتاوپێنج هه‌زار سه‌رپێچى تۆمارکراوه‌، وه‌ک تۆمارکردنى سه‌رپێچییه‌کان ئاماره‌که‌ دروسته‌ به‌ڵام له‌ماوه‌ى (٢٤) کاتژمێردا نییه‌ به‌ڵک و له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ست به‌کاربوونى کۆمپانیاى جێبه‌جێکارى پڕۆژه‌که‌وه‌ بووه‌ که‌ به‌شێوه‌ى تێست بووه‌ و هیچ کام له‌و سه‌رپێچییانه‌ى که‌ تۆمار ده‌کرێن هه‌ژمار ناکرێت له‌سه‌ر هیچ شۆفێرێک (واته‌ وه‌ک و سزاى دارایى نه‌ له‌هیچ شۆفێرێک سه‌ندراوه‌و وه‌ نه‌ ده‌سه‌ندرێت) چوونکه‌ له‌ قۆناغى تێستدایه‌ وه‌ تا ڕێکه‌وتى 29/05/2023 که‌ ده‌کاته‌ ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو سه‌عات ٠٨:٠٠ ى به‌یانى هیچ سزایه‌ک له‌سه‌ر هیچ شۆفێرێک هه‌ژمار ناکرێت و له‌ دواى ئه‌م ڕێکه‌وته‌وه‌ ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کى کرداری. وه‌ ئه‌و شیکارییانه‌ى که‌ له‌هه‌ندێک په‌یج و ماڵپه‌ێ‌ کراون دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.  وه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ى که‌ ڕوویداوه‌ له‌ پێدانى زانیارییه‌که‌ بووه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رى به‌شى ئامارى کۆمپانیاى جێبه‌جێکارى کامێراکان. واته‌ ئاماره‌که‌ ته‌نها له‌ماوه‌ى ٢٤ کاتژمێردا نه‌بووه‌ به‌ڵک و له‌ ماوه‌ى درێژایى تێستى کامێراکان بووه‌ له‌ ساڵى پاره‌وه‌ تا ئێستا و هه‌ژمار نه‌کراوه‌ له‌سه‌ر هیچ شۆفێرێک.


زۆرترین خوێندراو