وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران ده‌ستپێده‌کات

24.05.2023
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سایلۆکان به‌ڕووى جووتیاران دا ده‌کاته‌وه‌ و به‌مه‌ش جوتیارانى کوردستان ده‌توانن گه‌نمه‌کانیان راده‌ست بکه‌ن.

نه‌وزاد شێخ کامیل، به‌ڕێوه‌رى گشتیى بازرگانیى له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند: ''رۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ـى ئایارى ٢٠٢٣، سایلۆکان بۆ ڕاده‌ستکردنى به‌رهه‌مى گه‌نمى ئه‌مساڵى جوتیاران به‌ڕووى جوتیاراندا ده‌کرێنه‌وه‌.''

ئه‌مساڵ بۆ هه‌ر تۆنێک گه‌نم بڕى ٨٥٠ هه‌زار دینار به‌ جوتیاران ده‌درێت، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى گه‌نمه‌که‌ نموونه‌ى لێ وه‌رگیرا و له‌ پشکنینه‌کان ده‌رچوو.

بۆ ئه‌مساڵ، ٣٧٥ هه‌زار تۆن گه‌نم له‌ سنوورى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان وه‌رده‌گیرێن.

به‌ڕێوه‌رى گشتیى بازرگانیى له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که‌ ٤٠ ملیار دینار خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژمارى بانکیى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازی، ئه‌مساڵ چه‌ند ڕۆژێک دواى وه‌رگرتنى گه‌نم له‌ جوتیاران، چه‌کى پاره‌یان پێده‌درێت.


زۆرترین خوێندراو