به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى ئاگادارییه‌ک سه‌باره‌ت به‌ لیژنه‌کانى پشکنینى ئوتومبیل بڵاوده‌کاته‌وه‌

25.05.2023
جەماوەر نیوز
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و ڕێکخستنى کاروباره‌کانى به‌شى پشکنینى ئوتومبیل، وه‌ به‌مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌تکردنى هاوڵاتییان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ ئێستادا تاقیگه‌کانى پشکنین له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى ژماره‌یان زیادى کردووه‌ وه‌ زۆرینه‌یان دوورن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، بۆیه‌ بڕیارماندا به‌ ڕێکخستنه‌وه‌ى لیژنه‌کانى پشکنین به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌: 
 

لیژنه‌ى یه‌که‌م/ ناوچه‌ى تێرمیناڵى سلێمانى به‌رامبه‌ر هێزه‌کانى ٧٠ 
هه‌موو جۆره‌ ئوتومبیلێک (بار - تایبه‌ت - کرێ - کشتوکاڵى - بیناسازى - میری...) وه‌ هه‌روه‌ها لیژنه‌ى تایبه‌ت به‌ ئوتومبیلى کاتى ( به‌کارهاتوو + لێدراو) پشکنینیان بۆ ئه‌کرێت. 

 

لیژنه‌ى دووه‌م/ ناوچه‌ى پیشه‌سازى ( منگقه‌ صناعی)

ئوتومبیلى جۆرى ( تایبه‌ت - کرێ - بارهه‌ڵگر تا تواناى ٤ گن) پشکنینیان بۆ ئه‌کرێت. 

 

لیژنه‌ى سێیه‌م/ ناوچه‌ى تانجه‌ڕۆ

هاوشێوه‌ى لیژنه‌ى یه‌که‌م پشکنین بۆ سه‌رجه‌م ئوتومبیله‌کان ئه‌کرێت جگه‌ له‌ ئوتومبیلى کاتى به‌کارهاتوو (لێدراو). 

 

له‌ ڕێکه‌وتى ٢٥/٠٥/٢٠٢٣ رۆژى پێنج شه‌ممه‌ هاوڵاتییان ده‌توانن سه‌ردانى لیژنه‌کان بکه‌ن.


زۆرترین خوێندراو