به‌رازیل بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژووى خۆیدا به‌درێسى ڕه‌شه‌وه‌ ده‌رکه‌وت

18.06.2023
جەماوەر نیوز
به‌ڕازیل که‌ له‌ نیوه‌ى یه‌که‌مدا جلوبه‌رگێکى ڕه‌شى له‌به‌رکردبوو، ڕۆژى شه‌ممه‌ له‌ یارییه‌کى دۆستانه‌دا له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ گینیاى به‌ 4-1 برده‌وه‌.

به‌ڕازیل بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژووى خۆیدا یارى دۆستانه‌ى خۆى به‌ جلوبه‌رگى ڕه‌شه‌وه‌ ئه‌نجامدا وه‌ک به‌شێک له‌ شه‌ڕى دژ به‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستی.
ڕۆژى شه‌ممه‌ یه‌کێتى تۆپى پێى به‌ڕازیل   له‌ هه‌ژمارى فه‌رمى خۆى له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تی  

" ڕۆژى به‌ڕازیل! ڕۆژێکى گرنگه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زپه‌رستی!!."

"دژى ڕه‌گه‌زپه‌رستى هیچ یارییه‌ک نییه‌" بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژوودا به‌ڕازیل جلوبه‌رگێکى ته‌واو ڕه‌ش له‌به‌ر ده‌کات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گینیا له‌ یاریگاى کۆرنیا-ئێل پرات له‌ به‌رشه‌لۆنه‌. با بڕۆین بۆ سه‌رکه‌وتن له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ى یاریگادا،به‌سه‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستى له‌ تۆپى پێ و کۆمه‌ڵگادا، با پێکه‌وه‌ بڕۆین."

هاوڕێکانى هێرشبه‌رى یانه‌ى ڕیال مه‌درید ڤینیسیۆس جونیه‌ر که‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆکى سویسرا-ئیتاڵى فیفا جیانى ئیفانتینۆوه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تیکردنى لیژنه‌یه‌کى تایبه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زپه‌رستى ده‌ستنیشانکرا، کراسێکى ڕه‌شیان له‌به‌رکرد له‌ جیاتى جلى زه‌رد.

جۆلینتۆن، ڕۆدریگۆ، ئێده‌ر میلیتۆ و ڤینیسیۆس جونیه‌ر گۆڵه‌کانى به‌رازیلیان تۆمارکرد له‌ یارییه‌که‌دا.

ئه‌مه‌ یه‌که‌م یارییه‌ له‌ دوو یارى به‌ڕازیل به‌رامبه‌ر دوو یانه‌ى ئه‌فریقى که‌ پشتیوانى له‌ ڤینیسیۆس ده‌که‌ن، که‌ له‌ مانگى ڕابردوودا له‌ یارییه‌کى لالیگا به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا به‌ شێوه‌یه‌کى ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌هێرشى کرایه‌ سه‌ر، هه‌روه‌ها ده‌یه‌مین ڕووداوه‌ که‌ یاریزانه‌که‌ى کردووه‌ته‌ ئامانج.

 


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ