عێراق: زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن گه‌شتیار له‌ ڕێگه‌ى ده‌وازه‌ وشکانى و ئاسمانییه‌کانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ناو وڵاته‌که‌وه‌

28.08.2023
جەماوەر نیوز
سه‌رۆکى ده‌سه‌ڵاتى ده‌روازه‌ سنورییه‌کان عومه‌ر ئه‌لوائلى ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند تا ئێستا زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن گه‌شتیار له‌ ڕێگه‌ى ده‌روازه‌ وشکانى و ئاسمانییه‌کانه‌وه‌ سه‌ردانی عێراقیان کردووه‌، له‌ کاتێکدا پێشبینى زیادبوونى ژماره‌ى گه‌شتیاران ده‌کات به‌ به‌راورد به‌ ساڵانى پێشوو.

وائیلى له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا وتى " دوێنێ یه‌ک شه‌ممه‌ سه‌ردانى خاڵى سنوورى ئه‌لمه‌ندریامان کرد وه‌ک به‌شێک له‌ زنجیره‌یه‌ک سه‌ردانى مه‌یدانى بۆ بینینى واقیعى کارکردنى وه‌زاره‌ته‌کان له‌ خاڵه‌ سنورییه‌که‌ و دڵنیابوون له‌ جێبه‌جێکردنى ئه‌و پلانه‌ى که‌ له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ ئاماده‌کراوه‌ و له‌ژێر چاودێرى ڕاسته‌وخۆى سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیرى ناوخۆ و سه‌رۆکى لیژنه‌ى ئاسایشى باڵادایه‌."

ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌، "له‌ هه‌موو به‌شه‌کانى کارکردندا له‌ ئاستێکى به‌رزدا هه‌یه‌ و به‌هێزکردن له‌ وه‌زاره‌ته‌کانى دیکه‌وه‌ دێت که‌ نوێنه‌رایه‌تى ده‌کرێن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌کانى به‌رگرى و ناوخۆ و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و حه‌شدى شه‌عبی، که‌ تێیدا هه‌وڵه‌کان هێزه‌کانیان یه‌کخستووه‌ بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ى سه‌ردانیکه‌ران به‌ شێوه‌یه‌کى ئاسان و به‌ خزمه‌تگوزارییه‌کى زۆره‌وه‌ ده‌چنه‌ ناو ده‌روازه‌کان  و گۆڕه‌پانه‌کانى نزیک بۆ گواستنه‌وه‌ى گه‌شتیاران به‌ره‌و شارى پیرۆزى که‌ربه‌لا."

ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌، "هه‌ماهه‌نگییه‌کى به‌رز هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئێرانى سه‌باره‌ت به‌ گه‌یشتنى گه‌شتیاران و ژماره‌ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى له‌ ڕێگه‌ى ده‌روازه‌ وشکانییه‌کان و   فڕۆکه‌خانه‌کان گه‌یشتونه‌ته‌ خاکى عێراق  له‌ سه‌ره‌تاى سه‌ردانه‌که‌وه‌ له‌ 17 ى مانگى هه‌شته‌وه‌ تا دوێنێ یه‌ک ملیۆن گه‌شتیارى بیانى تێپه‌ڕاندووه‌."

ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌، "هه‌ندێک کۆنترۆڵ هه‌یه‌ که‌ له‌لایه‌ن حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ده‌سه‌ڵاتى ده‌روازه‌ سنورییه‌کانه‌وه‌ ئاماده‌کراون سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ى گه‌شتیارانى بیانى بۆ نه‌ته‌وه‌کانى دیکه‌ جگه‌ له‌ ئێران له‌ ڕێگه‌ى سنوورى ئه‌لشه‌یبه‌وه‌یه‌، له‌ کاتێکدا ئه‌وه‌ى دیکه‌ له‌ ڕێگه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى به‌غدا و نه‌جه‌ف و پێنج ده‌روازه‌ى فیدراڵى و سێ ده‌روازه‌ى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌."

وه‌یلى سوپاسى "هه‌موو هێزه‌کانى ئاسایش و هه‌واڵگرى و خزمه‌تگوزاری" ده‌کات و ستایشى "ڕۆڵى پارێزگاکان ده‌کات له‌ په‌ره‌پێدانى ژێرخان و ئاماده‌کردنى بینا و کابینه‌کان."

جه‌ختیشى کرده‌وه‌ که‌ "هه‌موو هه‌وڵه‌کان له‌ ده‌وڵه‌تى عێراقدا کۆکراونه‌ته‌وه‌" و وتیشى "پێده‌چێت ئه‌مساڵ ژماره‌ى سه‌ردانیکه‌ران به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانى پێشوو به‌ شێوه‌یه‌کى به‌رچاو زیاد بکات، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و ئاسانکارى و خزمه‌تگوزارییه‌ گه‌وره‌یه‌ى که‌ حکومه‌تى عێراق پێشکه‌شى کردووه‌."


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ