سوریا .. داعش لە ماوەی مانگێکدا 32 کردەوەی ئەنجامداوە

01.09.2023
جەماوەر نیوز
سووریا.. داعش لە ماوەی مانگێکدا 32 کردەوەی لە ناوچەکانی بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر و دەشتاییەکانی سووریا ئەنجام داوە و بەهۆیانەوە 78 کەس کوژران

بە گوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕیکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا 20 کردەوەیان لە ڕێگەی هێرشی چەکداری و بەئامانجگرتن و تەقینەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر ئەنجام داوە، کە بەهۆیانەوە 8 کارمەندی ئەمنی و 4 کەسی مەدەنی کوژران و ژمارەیەک کەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕوانگەکە ئاشکرای کرد، هاوکات لە دەشتاییەکانی سووریاش لە دەوروبەری جەبەل بەشەری لە گوندەوارەکانی ڕەقە، میحوەری ئاسریا، ڕەهجان و چەند میحوەرێک لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی حەما، دەشتاییەکانی سەخنە و تەدموور، دەشتاییەکانی دێرازوور و سنووری ئیداری نێوان ڕەقە و دێرازوور چەکدارانی داعش بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان لە دژی هێزەکانی ڕژێم و میلیشیاکانی سەر بە ڕژێم و لە ماوەی مانگێکدا 12 کردەوەیان ئەنجام داوە لە ڕێگەی هێرش، بۆسە و بەئامانجگرتنەوە کە بەهۆیانەوە 63 سەرباز و چەکداری میلیشیاکانی سەر بە ڕژێم و 3 کەسی مەدەنی کوژران.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ