ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵى که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژیه‌کان له‌ ناوچه‌کانى ژیر ده‌سه‌ڵاتى کورده‌کان له‌ سوریا ده‌دات

04.09.2023
جەماوەر نیوز
باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌ سوریا ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند کاربه‌ده‌ستانى ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هێزه‌کان به‌ ڕابه‌رایه‌تى کورد و سه‌رۆک خێڵه‌کان کۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ تاوتوێکردنى پێویستى توندوتیژییه‌کان چه‌ند ڕۆژێک پاش توندوتیژى کوشنده‌ له‌ ناوچه‌که‌دا.

شه‌ێ‌ و پێکدادان له‌ ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى کورده‌کان له‌ پارێزگاى دێره‌زوور سه‌ریهه‌ڵدا، دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتیک که‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ پشتیوانیان لێده‌کرێت، ئه‌حمه‌د ئه‌لخه‌بیل، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى خۆجێیى دێره‌زووریان له‌ ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى ڕابردوو ده‌ستگیرکرد.

به‌پێى ڕاپۆرتى ڕوانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ، به‌هۆى توندوتیژییه‌کانه‌وه‌ 49 چه‌کدارى هه‌ردوولا و هه‌شت هاووڵاتى مه‌ده‌نى کوژراون، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌ ناوچه‌که‌ له‌ وڕۆژى شه‌ممه‌وه‌ چووه‌ بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌.

باڵێۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئیتن گۆڵدریچ جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى نزیک و ژه‌نه‌ڕاڵ جۆڵ ڤاوێڵ، فه‌رمانده‌ى هاوپه‌یمانى به‌ سه‌رکردایه‌تى ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕى دژ به‌ داعش له‌ باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا، له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و ده‌سه‌ڵاتدارانى کورد و سه‌رکرده‌کانى هۆزه‌کان له‌ دێره‌زوور کۆبونه‌وه‌.

باڵیۆزخانه‌که‌ى ئه‌مه‌ریکا که‌ بنکه‌که‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى سوریاى له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایتى ئێکس که‌ پێشتر تویته‌ر بوو، بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌، له‌سه‌ر "گرنگى چاره‌سه‌رکردنى ناڕه‌زایه‌تییه‌کان دانیشتوانى دێره‌زوور"، "مه‌ترسیه‌کانى ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌کی" و پێویستى "دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ مردن و قوربانیى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نی" هاوڕابوون.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت به‌شداربووان هاوڕابوون له‌سه‌ر "پێویستى که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژى له‌ زووترین کاتدا."

پارێزگاى دێره‌زوور که‌ زۆرینه‌ى عه‌ره‌به‌، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى فوراته‌وه‌ له‌ژێر کۆنترۆڵى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتیکدایه‌، هاوکات هێزه‌کانى سه‌ر به‌ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆمارى سوریا و چه‌کدارانى سه‌ر به‌ ئێران له‌ که‌نارى ڕۆژئاوا جێگیرن.

ده‌سه‌ڵاتدارانى کورد له‌ڕێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى ناوخۆییه‌وه‌ ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى هۆزه‌ عه‌ره‌به‌ ناوخۆییه‌کان نیگه‌ران نه‌که‌ن.

هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مه‌ریکاش بنکه‌ى له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌یه‌ له‌ ناویاندا له‌ کێڵگه‌ى گازى ئه‌لعومه‌ر.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شکراوه‌، گۆڵدریچ و ڤاوێڵ "گرنگى هاوبه‌شى به‌هێزى ئه‌مه‌ریکایان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ دووپاتکرده‌وه‌" له‌ هه‌وڵه‌کانیدا بۆ شکستپێهێنانى داعش.

ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌، ڕۆژێک دواى جێبه‌جێکردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ، هێزه‌کانى هه‌سه‌ده‌ و ڕوانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ڕایانگه‌یاند، پێده‌چێت دۆخه‌که‌ هێوربوبێته‌وه‌.

فه‌رهاد شامی، وته‌بێژى هه‌سه‌ده‌ ڕایگه‌یاند، گرژییه‌کان له‌ پێنج گوند له‌ کۆى 120 گوندى ناوچه‌که‌ سنووردارکراون، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، "له‌ یه‌ک گوندى تریش که‌ ماوه‌ته‌وه‌، بابه‌ته‌کان به‌ره‌و چاره‌سه‌رکردن ده‌ڕۆن".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، دۆخه‌که‌ "به‌ هه‌ستیارییه‌کى زۆره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، به‌ڵام هیوادارین به‌م زووانه‌ کێشه‌کان یه‌کلایى بکرێنه‌وه‌، جا چ له‌ ڕووى سه‌ربازییه‌وه‌ بێت یان به‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هۆزه‌ عه‌ره‌به‌کانى ناوچه‌که‌".


ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ