ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
جێگرى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵوێستى وڵاته‌که‌ى له به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى که‌رکوک ڕاگه‌یاند و وتى ده‌بێت ناکۆکییه‌کان له ڕێگه‌ى وتووێژ و کاراکردنه‌وه‌ى مادده‌ى 140 ده‌ستورى عێراق چاره‌سه‌ربکرێن.
ڤێدانت پاتێل، پاش نیوه‌ڕۆى سێشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى وه‌زاره‌ته‌که‌ی، پرسیارى لێ‌کرا له باره‌ى دۆخى که‌رکوک و ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتى "ئێمه به وردى چاودێرى گرژییه‌کانى که‌رکوک ده‌که‌ین. سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و توندوتیژییه ده‌که‌ین که ڕوویدا و سه‌ره‌خۆشى له که‌سوکارى کوژراوه‌کان ده‌که‌ین. ئه‌مه‌ریکا داوا له هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌کات که هه‌ر ناکۆکییه‌ک هه‌بێت له ڕێگه‌ى وتووێژ و کاراکردنه‌وه‌ى مادده‌ى 140 ى ده‌ستورى عێراق چاره‌سه‌رى بکه‌ن."
پاشان له باره‌ى ناکۆکییه‌کانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر بودجه پرسیار له جێگرى وته‌بێژه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه کرا ئایه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حکومه‌ت په‌یوه‌ندییان کردووه؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتى ئه‌مه‌ریکا به به‌رده‌وامى له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌کانى له به‌غدا و هه‌ولێر. پێشنیارى کرد زیاتر له‌م باره‌یه‌وه بزانرێت له ڕێگه‌ى دیپلۆماتانى ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا و هه‌ولێر.
ده‌قى لێدوانى جێگرى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا:
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052