ماکرۆن "ئاڵاى ڕوسیا" له‌ ئۆڵۆمپیادى پاریسدا ره‌تده‌کاته‌وه‌

07.09.2023
جەماوەر نیوز
سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماکرۆن له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى وه‌رزشى "L'Equipe"  وتى :"ئاڵاى ڕوسیا ناتوانێت له‌ یارییه‌کانى ئۆڵۆمپیادى پاریسدا ئاماده‌بێت." له‌ کاتێکدا که‌ ڕوسیا تاوانى جه‌نگ ئه‌نجام ده‌دات."


کاتێک پرسیارى لێکرا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌رى به‌شداریکردنى وه‌رزشوانانى ڕوسیا له‌ ئۆڵۆمپیاد، ماکرۆن وتى " به‌دڵنیاییه‌وه‌ ناتوانرێت ئاڵاى ڕوسیا له‌ ئۆڵۆمپیادى پاریسدا هه‌بێت، پێموایه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ کۆکبوون هه‌یه‌، چونکه‌ ڕوسیا وه‌ک وڵاتێک هیچ جێگایه‌کى نییه‌ له‌ کاتێکدا تاوانى جه‌نگ ئه‌نجام ده‌دات و منداڵان ده‌رده‌کات."

ئه‌و بابه‌ته‌ ڕاسته‌قینه‌ى که‌ جیهانى ئۆڵۆمپیاد ده‌بێت بڕیارى له‌سه‌ر بدات ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و وه‌رزشه‌وانه‌ ڕووسییانه‌ن که‌ هه‌ندێکیان به‌ درێژایى ژیانیان خۆیان ئاماده‌ کردووه‌ و له‌وانه‌یه‌ قوربانى ئه‌م سیسته‌مه‌ بن."

ماکرۆن وتی : به‌ڵام چۆن وه‌رزشه‌وانانى ڕوسیا که‌ هاوکارى ڕژێم ده‌که‌ن له‌ قوربانییه‌کان جیاده‌کرێنه‌وه‌؟ "ئه‌وه‌ پرسیاره‌ ڕاسته‌قینه‌که‌یه‌".

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ