ئه‌و ڕوناکییه‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌ی له‌جه‌مسه‌ره‌کانى باکورو باشورى زه‌وى ده‌بینرێت چین ؟

07.09.2023
جەماوەر نیوز

ئاسۆ کمال ته‌یب

ئه‌و ڕوناکییه‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌یه‌ که‌له‌ ناوچه‌ جه‌مسه‌رییه‌کانى باکورو باشورى زه‌وى ده‌بینرێت ، ده‌ره‌نجامى هاتنى بڕێکى زۆر له‌ ته‌نۆلکه‌ى بارگاوى کاره‌بایى له‌ خۆره‌وه‌ بۆ بۆشایى ئاسمان و به‌شێکى به‌ر زه‌وى ده‌که‌وێت و زه‌وى هه‌ندێکى گل ده‌داته‌وه‌ له‌ ناو بوارى موگناتیسى زه‌ویدا پاشان به‌ره‌و به‌رگه‌ هه‌واى جه‌مسه‌ره‌کانى باکورو باشور ده‌ڕوات چونکه‌ هێڵه‌کانى بوارى موگناتیسى زه‌وى له‌ جه‌مسه‌ره‌کاندا چڕن .له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ زیاتر له‌ ناوچه‌ جه‌مسه‌ریه‌کاندا ده‌بینرێن . ته‌نۆلکه‌ بارگاویه‌کانى خۆر به‌ر گه‌رده‌کانى به‌رگه‌ هه‌واى زه‌وى ده‌که‌ون به‌مه‌ گه‌رم ده‌بن و ده‌دره‌وشێنه‌وه‌ و ئه‌و ڕووناکییه‌ دروست ده‌بێت . 

که‌واته‌ ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت ده‌رنجامى به‌ریه‌ککه‌وتنى ته‌نۆلکه‌ بارگاوییه‌کانى خۆره‌ به‌ گه‌رده‌کانى ناو به‌رگه‌ هه‌وا . وه‌ ئه‌و شێوه‌ شه‌پۆلیانه‌ى که‌ ده‌بینرێت به‌ هۆى هێڵه‌کانى بوارى موگناتیسى زه‌وییه‌وه‌ ده‌بینرێت که‌ دیاره‌ هێڵه‌کانى بوارى موگناتیسى زه‌وى له‌ جه‌مسه‌ره‌کانى باکورو باشور چێ‌ ترن بۆیه‌ زیاتر له‌و ناوچانه‌ ده‌بینرێن .  
                          


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ