هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تی له‌ میانى مانگى ڕابردوودا 36 ئۆپه‌راسیۆنى له‌ دژى داعش له‌ عێراق و سووریا ئه‌نجام داوه‌

10.09.2023
جەماوەر نیوز
هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش  له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت: له‌ میانى مانگى ڕابردوودا 36 ئۆپه‌راسیۆنمان له‌ دژى داعش له‌ عێراق و سووریا ئه‌نجام دا که‌ بوونه‌ هۆى کوژرانى 7 چه‌کدار و ده‌ستگیرکردنى 25 چه‌کدارى دیکه‌

هه‌رله‌راگه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌ : "فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى هێزه‌کانى ئه‌مریکا شانبه‌شان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى و هاوبه‌شه‌کانى دیکه‌ له‌ میانى مانگى ئابى ڕابردوو 36 ئۆپه‌راسیۆنیان له‌ دژى چه‌کدارانى داعش ئه‌نجام دا که‌ بوونه‌ هۆى کوژرانى 7 چه‌کدارى داعش و ده‌ستگیرکردنى 25 چه‌کدارى دیکه‌ش".

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ ئه‌وه‌شى ئاشکراکردووه‌ که‌  "28 ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش له‌ عێراق ئه‌نجام دران که‌ بوونه‌ هۆى کوژرانى 6 چه‌کدارى داعش و ده‌ستگیرکردنى 18 دیکه‌ش، له‌ سووریا هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان 8 ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجام دا که‌ بوونه‌ هۆى کوژرانى یه‌ک چه‌کدار و ده‌ستگیرکردنى 7 چه‌کدارى دیکه‌ش".


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ